قەسری شیرین.. تەقینەوەی ٢٦ مین و ١١ قوربانی

٢٣ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٤:١٠
هەنگاو: لەسەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە لەشاری قەسری شیرینی پارێزگای کرماشان ١١ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مینەوە کوژراون و یان بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو" و بە پشتبەستن بە ماڵپەڕی "ئیسنا"، فەرامەرز ئەکبەری فەرمانداری قەسری شرین ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە (١٣٩٥ی هەتاوی) تەقینەوەی ٢٦ مین لەو شارە تۆمار کراوە. بە وتەی ئەو بەرپرسە حکومەتییە لەو تەقینەوانەدا ١٠ کەس بریندار و کەسێکیش گیانی لە دەست داوە. زیاترین تەقینەوەی مین لە شارەکانی سۆمار و نەوتشار تۆمار کراون. هەرچەند بەرپرسانی پارێزگای کرماشان لەماوەی ساڵانی رابردوودا جێژنی خاوێنکردنەوەی زەویەکانی ئەو پارێزگایەیان لە مین بەرێوەبرد، بەڵام لەوکاتەوە هەتا ئێستا دەیان هاووڵاتیی کورد لە پارێزگای کرماشان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە کوژراون و یان بریندار بوون. ئەکبەری هەروەها رایگەیاندووە کە ئێستا ٩٠ مین هەڵگر لە ٩ گرووپی ١٠ کەسیدا سەرقاڵی پێداچوونەوە بەو زەویانەن کە پێشتر خاوێنکردنەوەیان لە مین ڕاگەیەندراوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە