قوتابییانی گوندێکی سەقز لە ڕووی ناچارییەوە بەکۆمەڵ وازیان لە خوێندن هێنا

٢٤ بەفرانبار ٢٧١٦، ٢١:٥٦
هەنگاو: داخرانی خوێندنگای ناوەندیی گوندی تورجان لە ناوچەی سەقز بە بیناووی نەبوونی بوودجە، وازهێنانی بە کۆمەڵی قوتابییانی ئەو خوێندنگایەی لێکەوتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "هەنگاو"، قوتابییانی قۆناخی ناوەندیی گوندی تورجان، بەهۆی بڕیاری ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان لەمەڕ داخرانی قوتابخانەکەیان، بە نیشانەی ناڕەزایەتی بەو بڕیارە بە شێوەی بەکۆمەڵ وازیان لە خوێندن هێناوە. هەواڵنێری "هەنگاو" لە شاری سەقزەوە ڕایگەیاند: پاش بڕیاری داخرانی قوتابخانەی گوندی تورجان، کچان و کوڕانی قۆناخی ناوەندی بۆ درێژەدان بە خوێندن ناچارن ڕوو لە گوندەکانی دیکەی دەوروبەریان وەکوو گوندی "قاراوا" بکەن، کەلە ٢٠ کیلۆمیتریی گوندەکەی خۆیان هەڵکەوتووە. ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان هۆکاری داخرانی قوتابخانەی ئەو گوندەی بۆ تەرخان نەکردنی بوودجە لەلایەن دەوڵەتی ڕێژیمی ئێرانەوە ڕاگەیاندووە. گوندی تورجان سەربە بەشی مەرکەزیی شاری سەقز لە ٦٠ کیلۆمیتریی ئەو شارە هەڵکەوتووە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە