گیان لە دەستدانی کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کارەوە لە باکووری ئێران

٢٥ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٣:٥٣
 هەنگاو: کرێکارێکی کوردی خەڵکی مەریوان بەهۆی بەرق گرتوویی لە کاتی کارکردندا لە شاری بابۆل، گیانی لە دەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "هەنگاو"، فاتێح ئیبراهیمی تەمەن ٢٧ ساڵ، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی بەفرانبار، بەهۆی بەرق گرتوویی لە گەڕەکی "سەنگ پول"ی شاری بابۆل لە باکووری ئێران گیانی لە دەست دا. هەواڵنێری هەنگاو لە شاری مەریوانەوە ڕایگەیاند: فاتێح ئیبراهیمی خەڵکی گوندی بێسارانی سەربە شاری مەریوان بووە کەلە کاتی کارکردن بە مۆتۆری ئاو لە تەنیشت چۆمی بابۆل تووشی بەرق گرتوویی بووە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە. ناوبراو پاش ئەو ڕووداوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی "شەفا" لە بابۆلسەر کراوە، بەڵام پێش گەیشتن گیانی لە دەست داوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە