کرێکارانی شارەوانیی ڕوانسەر هەڕەشەی دەرکرانیان لێ دەکرێت

٢٦ بەفرانبار ٢٧١٦، ٠١:٠٩
هەنگاو: کرێکارانی خزمەتگوزاری و فەزای سەوزی شارەوانیی شاری ڕوانسەر، زیاتر لە سێ مانگە حەقدەستی مانگانەیان پێ نەدراوە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "هەنگاو"، زیاتر لە سێ مانگە کرێکارانی شیرکەتی و خزمەتگوزاریی بەشی فەزای سەوزی شارەوانیی ڕوانسەر سەربە پارێزگای کرماشان، حەقدەستیان پێ نادرێ و ئەمەش بووەتە هۆی تێکچوونی باری ئاسایی گوزەرانی خۆیان و بنەماڵەکانیان. کرێکارێکی ئەو شارەوانییە بە هەواڵنێری ماڵپەڕی "هەنگاو"ی ڕاگەیاند: سەرەڕای ئەوەی کە بەرپرسانی شارەوانی سێ مانگە لە دانی حەقدەستەکانمان خۆ دەبوێرن، ئیزنی هیچ چەشنە ناڕەزایەتی دەربڕنێکمان نییە و هەر چەشنە ناڕەزایەتییەک دەبێتە هۆی دەرکرانمان. ئەو کرێکارە وتیشی، باری گوزەرانمان هەتا ئاستێک دابەزیوە کە توانای کڕینی نانێکی وشکمان بۆ منداڵەکانمان نییە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە