هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لە هەمەدان لە سێدارە درا/ ئەمساڵ ٧ زیندانیی کورد لە سێدارە دراون

٢٦ بەفرانبار ٢٧١٦، ٠٣:١٢
هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی لە سێدارەدانی زیندانییان لە زیندانەکانی ئێران، حوکمی ئیعدامی هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لە هەمەدان جێبەجێ کرا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "هەنگاو"، زیندانییەکی کورد بەناوی "بابەک ئەسغەری" کوڕی "هووشەنگ" خەڵکی شاری قوروە، ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانبار، لە زیندانی ناوەندیی شاری هەمەدان لە سێدارە درا. هەواڵنێری "هەنگاو" وێڕای پژڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕایگەیاند: بابەک تەمەن ٣٧ ساڵ، مانگی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی بە تۆمەتی پێوەندیدار بە "ماددەی هۆشبەر" لەلایەن "دادگای ئینقلاب"ی شاری هەمەدانەوە حوکمی ئیعدامی بەسەردا سەپابوو. ئەو هاووڵاتییە کوردە لە مانگی پووشپەڕی ١٣٩٠ی هەتاوی دەستبەسەر و هەتا ئێستا لە زیندانەکانی قوروە و هەمەدان ڕاگیرابوو. بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە هەتا ئێستا ٧ هاووڵاتیی کورد لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێران لە سێدارە دراون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە