کرماشان .. دوو هاووڵاتیی کورد لە سێدارە دران
٢٧ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٤:٤٩
هەنگاو: سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی سەقز و جوانڕۆ لە گرتووخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٥ی بەفرانبار، سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێ بەجێ کراوە.
هەواڵنێری "هەنگاو" ناسنامەی ئەوو دوو بەندکراوە کوردەی "تۆفیق بەهرام نژاد" تەمەن ٣١ ساڵ، کوڕی قاسم و خەڵکی جوانڕۆ و "سەیفوڵڵا حوسینیان" تەمەن ٣٣ ساڵ، کوڕی ئیبراهیم و خەڵکی سەقز ڕاگەیاندووە.
تۆفیق بەهرام نژاد ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر و ١٣ی ڕەشەممەی ١٣٩٢ لەلایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی کرماشانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
سەیفوڵڵا حوسێنیان ٨ی بەفرانباری ١٣٨٩ لە شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان دەستبەسەر و ٢٨ی جۆزەردانی ١٣٩١ لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری جوانڕۆوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری "هەنگاو", لەسەرەتای ئەمساLی زایینییەوە سزای سێدارەی ٩ هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.