دادگای سەقز ٦ مانگ زیندانی بەسەر هاووڵاتییەکی ئەو شارەدا سەپاند

٢٧ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٥:٣٨
هەنگاو:  دادگای شۆڕشی شاری سەقزی حوکمی ٦ مانگ زیندانی بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەدا سەپاند. بەپێی راپۆرتی "هەنگاو"، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کامڵ شەریف‌زادە هاووڵاتیی خەڵکی سەقز لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سزای ٦ مانگ زیندانی بۆ براوەتەوە. هەواڵنێری "هەنگاو" ڕایگەیاند کە ئەو حوکمە بە تۆمەتی "لایەنگری لە حیزبە کوردییەکان و هەروەها پڕوپاگەندە دژ بە نیزام لەرێگای ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە" بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە. کامڵ شەریف زادە هاوڕێ لەگەڵ کوڕە مامێکی بەناوی "غەریف شەریف‌زادە" و کەسێکی دیکە بە ناسنامەی "ناسر ڕەحیمی" ٢ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر کرابوون. ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە دوو مانگ پێش ئێستا و بە دانانی بارمتەی ١٢٠ ملیۆن تمەنی بە شیوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە