دوو زیندانیی کورد و لەوانە کەم ئەندامێک، لە زیندانی ئورمیە لە سێدارە دران

٢ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٢٠:٤٤
هەنگاو: دوو زیندانیی کورد کە یەکێکیان کەم ئەندام بووە، لەلایەن دەزگای "قەزایی"ی ڕێژیمی ئێرانەوە لە زیندانی ئورمیە لە سێدارە دران. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "هەنگاو"، ئەو دوو زیندانییە کوردە ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢ی ڕێبەندان بە ئامادەبوونی سەردۆزگەری ئورمیە و بەرپرسانی زیندان لە زیندانی ئورمیە ئیعدام کران. ئەو دوو زیندانییە کوردە بەناوەکانی سینا حوسێن‌پوور و قەب‌عەلی مەردانی چەندین ساڵە لە بەندی ١٤ی زیندانی ئورمیە بەند کراون و چاوەڕێی حوکمی سێدارەن. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یەکێک لەو زیندانییانە بەناوی قەب‌عەلی مەردانی کەم ئەندام بووە و لەسەر ویلچەر بۆ شوێنی سێدارەدانەکە ڕاگوێزراوە. ڕێکەوتی ١ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، ئەو دوو زیندانییە هاوڕێ لەگەڵ زیندانییەکی دیکە بۆ جێ‌بەجێ‌کردنی حوکمی سێدارە ڕەوانەی قەرەنتینەی زیندانی ئورمیە کرابوون کە یەکێکیان گەڕێندراوەتەوە زیندان. ئەو زیندانییانە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای "قەزایی"ی ڕێژیمی ئێرانەوە حوکمی ئیعدامیان بەسەردا سەپاوە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە