بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆکوژی کچێکی لێکەوتەوە

٢ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٢١:٥٣
هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی قوروە دوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کرایەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ڕۆژی هەینی ١ی ڕێبەندان، کچێکی لاوی خەڵکی قوروە بە هۆی ئەوەی گرتەیەکی ڤیدۆیی ناوبراو بڵاو کرابوویەوە، لەرێگای خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری قوروە ناسنامەی ئەو کچە تەمەن ١٧ ساڵانەی "ئارینا خالیدیان" ڕاگەیاندووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سێ ساڵ بەرلەئێستا دوو لاوی خەڵکی قوروە گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەو کچەیان بڵاو کردووەتەوە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە بنەماڵە و دراوسێ و تەنانەت هاوپۆلەکانی ئارینا هەڵس و کەوتیان لەگەڵ ناوبراو باش نەبێ و دواجار هەر بەو هۆیەوە دەستی دایە خۆکوژی. هەمان سەرچاوە ڕایشی گەیاند کە دوابەدوای بڵاو بوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە بنەماڵەی ئارینا سکاڵایان تۆمار کردووە و ئەو دوو کەسە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستبەسەر کراون، بەڵام دوای ٢ مانگ و بە بێ هۆ ئازاد کراون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە