دەستبەسەرکرانی کچێکی هونەرمەند لەشاری بۆکان

٣ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٠٠:٢٩
هەنگاو:کچێکی هونەرمەند لە شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەوشارەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەری مافی مرۆڤی "هەنگاو"،رۆژی شەممە٢ی ڕێبەندان،کەسێک بەناوی نەشمیل سۆهرابی خەڵکی شاری بۆکان،دوایی ئەوەیکە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەوشارە هێرش دەکەنە سەرماڵی باوکی،دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار دەکرێ.
ماڵپەری "مرۆڤایەتی" بڵاوی کردوەەتەوە، ئەو کچە هونەرمەندە بە تۆمەتی چالاکی بەبۆنەی رۆژی دامەزراندنی "کۆماری کوردستان" دەستبەسەر کراوە.
 شایانی باسە هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیی یاسایی، ماڵی باوکی نەشمیلیان پشکنیوە  و بێڕێزیان بە بنەماڵەی ناوبراو کردووە.
بەپێی وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی سۆهرابی لەکاتی دەستبەسەرکراندا هێزەکانی ئیتلاعات بێ ڕێزییان بە نەشمیل کردووە و داویانەتە بەر لێدان و کوتان.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە