ئورمیە .. هاووڵاتییەکی بۆکانی لەسێدارە درا

٤ ڕێبەندان ٢٧١٦، ١٥:٠٤
هەنگاو: سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد و هاووڵاتییەکی تورک لە گرتووخانەی ناوەندیی ئورمیە جێ بەجێ کرا. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی ڕێبەندان، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی بۆکانی بەناوی "عوسمان قۆیتاسی" لە گرتووخانەی "دەریا"ی شاری ئورمیە جێ بەجێ کرا. هەواڵنێری "هەنگاو" ڕایگەیاند کە ئەو هاووڵاتییەی خەڵکی بۆکان بە تۆمەتی "قەتڵی ئەنقەست" لەلایەن دادگای حکومەتەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە. هاوکات سزای سێدارەی هاووڵاییەکی ئازەری زمانی خەڵکی میاندواویش هەر لەو گرتووخانەیە بەڕێوە چووە. ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە ئازەرییە "حامد حەمدوڵڵاهی" ڕاگەیەندراوە کە بە تۆمەتی "قەتڵی ئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری "هەنگاو" لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا سزای سێدارەی ٣ هاووڵاتیی کورد و ١ هاووڵاتیی ئازەری لە گرتووخانەی ناوەندیی ئورمیە جێ بەجێ کراوە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە