هاووڵاتییەکی کرماشانی ١٨ مانگە لە گرتووخانەی زاهیدان ڕاگیراوە

٥ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٢٠:٢٠
هەنگاو: ناسنامەی بەندکراوێکی کوردی خەڵکی کرماشان پاش ١٨ مانگ ڕاگیران لە گرتووخانەی ناوەندیی زاهیدان ئاشکرا بوو. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ئەبووبەکەر ڕوستەمی هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان کە ١٨ مانگ پێش ئێستا لەلایەن هێزە نیزامییەکانی پاکیستانەوە دەستبەسەر و ڕادەستی ئێران کرابوو، لەئێستادا لە گرتووخانەی ناوەندیی زاهیدان ڕاگیراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ئەبوبەکر ڕوستەمی هاوڕێ لەگەڵ دوو کەسی دیکە بەناوەکانی "سەجاد  بەلووچ و دنزۆ چاکزهی" کە هاووڵاتیی خەلکی پاکستانن لەلایەن سوپای ئەو وڵاتەوە ڕادەستی سوپای پاسدارانی ئێران کراون. ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کردووە کە ئەو ٣ کەسە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە "جەیشولعەدل" دەستبەسەر و لە زیندانی زاهیدان ڕاگیراون. رێکخراوی جەیشولعەدل ڕێکخراوێکی چەکداری دژ بە ئێرانە کە لەزۆربەی ناوچەکانی سیستان و بەلووچێستان چالاکی دەکات.   تێلێگرامی هەنگاو فەیسبووکی هەنگاو

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە