چوار هاووڵاتیی بۆکانی سزای ٢٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا

٦ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٠١:٢٩
هەنگاو: چوار هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە تۆمەتی چالاکیی مەزهەبی سەرجەم سزای ٢٠ ساڵ زیندانیان بۆ بڕایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ٤ چالاکی مەزهەبی کوردی خەڵکی بۆکان کە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوون هەرکامەیان سزای ٥ ساڵ زیندانیان بە سەردا سەپێندراوە. ئەو سزایە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە و بە تۆمەتی "چالاکی مەزهەبی" و "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بەسەر ئەو چالاکانەدا سەپێندراوە. بەپێی ئەو حوکمە هەر یەک لە "یەعقووب نوورە، عەبدولغەفار ئاسوار، هەژار فارۆقی و کەماڵ عەلی ئەقدەم" سزای ٥ ساڵ زیندانیان بۆ براوەتەوە. هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بۆکان رایگەیاند کە ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە ئێستادا لە گرتووخانەی "دەریا"ی شاری ئورمیە ڕاگیراون و ماوەی حوکمەکەیان تێپەڕ دەکەن. ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە ١٥ی رەزبەری ئەمساڵ هاوڕێ لەگەڵ چەندین هاووڵاتیی دیکە دەستبەسەر کران کە ئەونای دیکە پاش ماوەیەک ئازاد کرابوون.   تێلێگرامی هەنگاو فەیسبووکی هەنگاو

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە