ڕێگری ئیدارەی ئیتلاعات لە ئازادی محەممەد ئەمین ئاگووشی

٦ ڕێبەندان ٢٧١٦، ١٤:٥٩
هەنگاو: داوای ئازادی مەرجداری محەممەد ئەمین ئاگووشی بەندکراوی سیاسی کورد کە لە گرتووخانەی تەورێز ڕاگیرایە، ڕەتکرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، محەممەد ئەمین ئاگووشی بەندکراوی سیاسی کورد سەرەرای ئەوەی کە نزیک بە ٨ ساڵ لە دەورانی ١٠ ساڵ مەحکوومیەتی خۆی تێپەڕاندووە ، هێشتا لە هەبوونی مافی ئازادی مەرجدار و لێبوردن بێ بەش کراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەرپرسانی دەزگای دادوەری و ئیدارەی ئیتلاعاتی تاران داخوازی ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردەیان بۆ ئازادی مەرجدار ڕەتکردووەتەوە. ئەمە لە حاڵیکدایە کە کۆمیسیۆنی لێبوردنی پارێزگای ئورمیە ڕەزامەندی خۆی لەسەر ئازادی مەرجداری ئەو مامۆستا تەمەن ٥٨ ساڵەی خەڵکی پیرانشار  نیشان داوە. ئاگووشی لە ڕێکەوتی ١ی رەزبەری ١٣٨٦ی هەتاوی بە تۆمەتی سیخوری و هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەسەر و بە تۆمەتی "دژایەتی خودا" سزای گوللەبارانی بەسەردا سەپێندرا. ئەو حوکمە ە ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی بۆ ١٠ ساڵ مانەوە لە گرتووخانە کەم کرایەوە. ناوبراو لەماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا لە گرتووخانەکانی ئورمیە، زاهیدان و تورێز  ڕاگیراوە.   محەممەد ئەمین ئاگووشی داوای بەهاناوە هاتن لە ناوەندە جیهانییەکان دەکات   تێلێگرامی هەنگاو فەیسبووکی هەنگاو

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە