سزای سێدارە و یەک سەدە زیندان بۆ حەفت هاووڵاتیی کورد

٦ ڕێبەندان ٢٧١٦، ١٩:٣٩
هەنگاو : هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندێکی سەر بە شنۆ لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بۆ بڕایەوە و شەش کەسی دیکەش بە ١٠٠ ساڵ زیندان سزا دران. بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی (هەنگاو) ئەو حەوت هاووڵاتییە کوردەی دانیشتووی گوندی "قەرەسەقەل"ی سەر بە شاری شنۆ ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی بەفرانبار لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ورمێوە بە تۆمەتی "هاوکاریکردنی پارتێکی کوردیی دژبەری ئێران" دادگایی کراون و یەکیان سزای سێدارەی بۆ براوەتەوە و ئەو حەوت کەسەکەی دیکەش سەرجەم ١٠٠ ساڵ زیندانییان بۆ بڕاوەتەوە. ناسنامە و حوکمی دەرکراو بۆ هەرکام لەو هاووڵاتییانە بەم چەشنەیە: - هیدایەت عەبدوڵاپوور، سزای سیدارە - حاسڵ عەزیزی، ٢٥ ساڵ بەندکران - محەمەدزاهیر فەرامەرزی، ٢٠ ساڵ بەندکران - یەعقووب بائەکرام، ١٥ ساڵ بەندکران - جەلال مەسرووری، ١٥ ساڵ بەندکران - کەمال مەسرووری،١١ ساڵ بەندکران - سدیق بائەکرام، ١٠ ساڵ بەندکران ئەو حوکمانە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ورمێ و بە تۆمەتی "هاوکاریی پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران" بۆ ئەو حەوت هاووڵاتییە کوردە دراوە. ئەو حەوت هاووڵاتییە کورد دانیشتووی گوندی "قەرەسەقەل"ی سەر بە شنۆن کە تێیدا بەهاری ساڵی پێشوو لە نێوان سوپای پاسداران و پێشمەرگەکانی (حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران) تێکهەڵچوون ڕووی دا و شەش پیشمەرگەی (حدکا) شەهید و جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی شنۆ و چەندین ئەندامی دیکەی خۆجێی سوپا کوژران و پاشان سوپای پاسداران بەشێک لە خانووی دانیشتوانی گوندەکەی وێران کرد.   تێلێگرامی هەنگاو فەیسبووکی هەنگاو

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە