دەستبەسەر کردن و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ
٦ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٢١:٣٦
هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕێبەندان، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێران هێرشیان کردە سەر خانووی هاووڵاتییەکی کورد لە گوندی "سەیداوێ"ی شنۆ و دەستبەسەریان کرد.
هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری شنۆ ناسنامەی ئەو لاوە کوردەی "مزەفەر ڕەهبەر" ٣٠ ساڵە و کوڕی ئەحمەد ڕاگەیاندووە.
بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەو هاووڵاتییە کوردە، مزەفەر بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوێزراوەتەوە، بەڵام بەرپرسانی ئیتلاعات لەدانی هەرچەشنە زانیایرییەک لەمە چارەنووسی ناوبراو خۆ دەبوێرن.
هەتا ئێستا هۆ یان هۆکاری دەستبەسەر کرانی مزەفەر ڕەهبەر بۆ "هەنگاو" ڕوون نەبووەتەوە.
تێلێگرامی هەنگاو
فەیسبووکی هەنگاو