دۆخی تەندروستیی هاووڵاتییەکی کورد بەهۆی ئەشکەنجەی ئیتلاعات، ناجێگیرە

٧ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٠٠:٤٧
هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆی ئازار و ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیتلاعات، ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "هەنگاو"، ئیدریس ئیسماعیل‌زادە هاووڵاتیی کوردی دانیشتووی شاری سەردەشت بەهۆی ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیتلاعاتەوە ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکان کراوە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣ی بەفرانبار لە شوێنێک بەناوی "پارکی کوودەک" لە شاری سەردەشت دەسبەسەر و ڕاپێچی ئیتلاعات کرا.
ماڵپەڕی "ئاسۆی ڕۆژهەڵات" بڵاوی کردەوە، ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش دەسبەسەرکرانی بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو، بەڵام بەهۆی ئەشکەنجەی توندی هێزە ئەمنیەتییەکان، ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و هەنووکە لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە.
 ئیدریس ئیسماعیل‌زادە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردی" دەسبەر کراوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە