یەکەم دیداری سابیر نادری دوای دو مانگ دەستبەسەرکردن

٨ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٠٢:٥٤
هەنگاو: سابیر نادری هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری قوروە کەدوایی دومانگ دەستبەسەر کران،بۆیەکەم جار چاوی بە بنەماڵەکەی کەوت. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤی "هەنگاو"،رۆژی چوار شەممە ٦ی ڕێبەندان،بنەماڵەی سابیر نادری توانیویانە چاواپێکەوتنێکی کورتیان لەگەڵ کوڕەکەیان لە یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ببێ بە وتەی یەکێک لە خزمانی نادری دادگای سنە بە شێوەی زارەکی بە بنەماڵەکەیانی ڕاگەیاندووە کە دەستبسەرکرانی سابیر بۆ ماوەیەکی نادیار درێژە دەکرێتەوە. موهەندیس سابیر نادری رۆژی شەممە ١٥ی سەرماوەزی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی قوروە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوە. هێزەکانی ئیتلاعاتی لە کاتی دەستبەسەر کردنی ناوبراو دا دەستیان بە سەر ٢ لەپتاب و دەستە چەکی بنەماڵەی نادریش دا گرتووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،هێزەکانی ئیتلاعات داوایان لە بنەماڵەی نادری کردووە کە داوا لە کوڕەکەیان بکەن لەگەڵ ئیتلاعات هاوکاری بکات. ئەم سەرچاوە هەروەها رایگەیاند کە "بەرپرسانی ئەمنیەتی و قەزایی داوایان لە بنەماڵەی نادری کردووە کە کورەکەیان ڕازی بکەن کە هاوکاری ئیتلاعات و دوای ئەوان قبوڵ بکات تا وەکوو ئەوانیش رەعایەتی حاڵی بکەن و لە ژووری تاکەکەسی و دەستبەسەری ئەمنی دەری بهێنن و پەروەندەکەی بنێردرێ بۆ دادگا، لەئەگەری هاوکاری نەکردنی دا چارەنووسی هەروا نادیار دەبێت. تێلێگرامی هەنگاو فەیسبووکی هەنگاو

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە