ئەراک .. هاووڵاتییەکی کورد لەسێدارە درا / ٧٧ کەس لەماوەی ٢٥ ڕۆژ لەسێدارە دراون
٨ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٠٢:٥٦
هەنگاو: سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خوراسان لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری ئەراک جێبەجێ کرا
بەپێی راپۆرتی"هەنگاو"، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕێبەندان، سزای سێدارەی دوو هاووڵاتی کە یەکێکیان کوردی خوراسان بووە، لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری ئەرەاک لە پارێزگای مەرکەزی بەریوە چوو.
هەواڵنێری "هەنگاو" ناسنامەی ئەو بەندکراوە کوردەی کە خەڵکی شاری قوچان سەر بە پارێزگای خوراسانی رەزەوی بووە "عەلی ڕەزا جەلایەری" ڕاگەیاند.
هاوکات و هەر لەو گرتووخانەیەدا سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەراک بەناوی "سەیفوڵڵا چزانی" بەڕێوە چووە.
ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی "بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان" لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو"، لەسەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە سزای سێدارەی ٧٧ هاووڵاتی لە گرتووخانەکانی ئێران بەڕێوە جووە.
تێلێگرامی هەنگاو
فەیسبووکی هەنگاو