مەریوان.. چوار ئەندامی بنەماڵەیەک دەستبەسەر کران
٨ ڕێبەندان ٢٧١٦، ١٦:٣٥
هەنگاو: دوای هێرشی "هەڵۆکانی زاگرۆس" بۆ سەر پایگای سوپای پاسداران لە "سەردۆش"ی مەریوان، ٤ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو گوندە دەستبەسەر کران.
بە پێێ ڕاپۆرتی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندان، هێزە ئیتلاعاتییەکانی مەریوان هێرشیان کردە سەر ماڵی دوو برا لە گوندی سەردۆش و ٤ کەسیان دەستبەسەر کرد.
ماڵپەڕی "مرۆڤایەتی "لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویە کە لەو هێرشەدا "عەلی خوش نەواز" و کوڕەکەی بەناوی "هیوا خوش نەواز" و هەروەها براکەی و برازاکەی بەناوەکانی "عوسمان خوش نەواز" و "هەژیر خوش نەواز" دەستبەسەر کراون.
تا ئێستا هۆ یان هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە ڕوون نەبووەتەوە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان، هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوینی ڕاگیرانیان لە بەر دەستدا نییە.
شەوی هەینی ڕابردوو چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشیان کردبووە سەر پایگای سوپای پاسداران لە گوندی سەردۆش کە دواتر "هەڵۆکانی زاگرۆس" ئەو هێرشەیان بە ئەستۆ گرتبوو.
تێلێگرامی هەنگاو
فەیسبووکی هەنگاو