بەشی ئینگلیزی "هەنگاو" دەستی پێکرد

٩ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٢٠:١٢
هەنگاو: دوای سێ مان لە دەستبەکاربوونی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو" بەشی ئینگلیزیی ئەو ماڵپەرە چالاکی خۆی دەست پێکرد. ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو" لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەردەوام پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان ڕووماڵ و هاوکات ڕاپۆرتی مانگانەی تایبەت بە پرسە جیاجیاکان بڵاو دەکردەوە. بەشی ئینگلیزیی ماڵپەڕی "هەنگاو" لە ئەمڕۆ شەممە ٩ی رێبەندان، چالاکی خۆی دەست پێکرد، بەو هیوایە کە بتوانێ دەنگی بەندکراوانی سیاسیی کورد بگەیەنێتە ناوەندە جیهانی و مافی مرۆڤییەکان.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە