گیراوانی قەرە سەقەل بۆ ژووری تاکەکەسی گوێزرانەوە

١٠ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٢١:٣٦
هەنگاو: ٧ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە ماوەیەک پێش ئێستا لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیەوە سزای قورسیان بەسەردا سەپێندرابوو، بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی گرتووخانەی ئورمیە گوێزرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندان، ٧ بەندکراوی سیاسیی کورد کە خوازیاری ئەوە بوون بگوازرێنەوە بۆ بەندی ١٢ی گرتووخانەی ئورمیە ، لەلایەن بەرپرسانی ئەو گرتووخانەوە بۆ ژورە تاکەکەسییەکان گویرانەوە. ئەو ٧ بەندکراوە سیاسییە کە لە هۆڵی ٣ و ٤ کە تایبەتە بە زیندانییە ئاساییەکان ڕاگیراون کۆتایی بەهاری ئەمساڵ دەستبەسەر و رێکەوتی ٢٨ی بەفرانبار لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیەوە سزای قورسیان بە سەردا سەپێندرا کە لەخوارەوە ئاماژەی پێدراوە. ناسنامە و حوکمی دەرکراو بۆ هەرکام لەو هاووڵاتییانە بەم چەشنەیە: – هیدایەت عەبدوڵاپوور، سزای سیدارە – حاسڵ عەزیزی، ٢٥ ساڵ بەندکران – محەمەدزاهیر فەرامەرزی، ٢٠ ساڵ بەندکران – یەعقووب بائەکرام، ١٥ ساڵ بەندکران – جەلال مەسرووری، ١٥ ساڵ بەندکران – کەمال مەسرووری،١١ ساڵ بەندکران – سدیق بائەکرام، ١٠ ساڵ بەندکران ڕۆژی هەینی دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی دەرچوونی سزای قورس بۆ ئەو ٧ بەندکراوە کوردە، بەرپرسانی ئیتلاعاتی گرتووخانەی ئورمیە حاسڵ عەزیزیان بانگهێشت و بەرەوڕووی لێدان و کوتانیان کردبووە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە