هیدایەت عەبدوڵڵاپوور مانی لەخواردن گرت

١١ ڕێبەندان ٢٧١٦، ١٦:٤٦
هەنگاو: هیدایەت عەبدوڵڵاپوور زیندانیی سیاسیی کورد کە سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە، دەستی دایە مانگرتن. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، هیدایەت عەبدوڵڵاپوور کوڕی ئەبووبەکر و خەڵکی گوندی "قەرەسەقەل"ی شنۆ، بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەهەمبەر حوکمی ئێعدامەکەی، لە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٨ی بەفرانبارەوە مانی لە خواردن گرتووە. هیدایەت عەبدووڵاپوور، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی بەفرانبار لەلایەن لقی یەکی دادگای ئورمیەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان، حوکمی ئیعدامی بەسەردا سەپا. لەو پێوەندییەدا شەش کەسی دیکەی ئەو پەروەندەیەش سزای قورس و زیندانی درێژماوەیان بەسەردا سەپاوە. بەگوێرەی ئەو سزا داسەپاووانە، هەرکام لە حاسڵ عەزیزی بە ٢٥ ساڵ، محەممەد زاهیر فەرامەرزی بە ٢٠ ساڵ، یەعقووب بائەکرەم بە ١٥ ساڵ، جەلال مەسرووی بە ١٥ ساڵ، کەماڵ مەسرووری بە ١١ ساڵ و سەدیق بائەکرەم بە ١٠ ساڵ زیندان،حوکم دراون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە