سزای بەندکرانی شۆڕش تەهماسبی وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە
١٢ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٢٠:١١
هەنگاو: دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە سزای بەندکرانی چالاکێکی فەرهەنگی خەڵکی سنەی وەک خۆی پشتڕاست کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، لەماوەی حەفتەی رابردوودا دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە سزای ١ ساڵ بەندکران و ٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی شۆڕش تەهماسبی، چالاکی فەرهەنگیی کورد وەک خۆی پشتڕاست کردەوە.
هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری سنە ڕایگەیاند کە ئەو چالاکە فەرهەنگییە دەبێ ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی رێبەندان، خۆی بە گرتووخانەی انوەندیی سنە بناسێنێت.
شۆڕش تەهماسبی هەتا ئێستا چەندین جار بە تۆمەتی جۆراوجۆر لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەستبەسەر و لە گرتووخانەی ئەو ئیدارەیە ئەشکنجە دراوە.
ئەو چالاکە فەرهەنگییە لە بوارەکانی فەرهەنگی، ژینگەپارێزی و داکۆکی لە مافی منداڵان و ژنان لە شاری سنە چالاکی هەبووە.