ئورمیە .. دوو هاووڵاتیی کورد سزای ٣٠ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپا

١٣ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٢٠:١٤
هەنگاو: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئورمیە کە نزیکەی ٤ مانگ پێش ئێستا دەستبەسەر کرابوون، سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندرا. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، دادگای شۆرشی شاری ئورمیە سزای زیندانی بەسەر  دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئەو شارە بەناوەکانی "ئارام عەزیزوەند" و "ئیسلام عەزیززادە" سەپاند. دادگای شۆڕشی ئورمیە بۆ "ئارام عەزیزوەند" سزای ١٨ مانگ و بۆ "ئیسلام عەیززادە" سزای ١٢ مانگ زیندانی بڕیوەتەوە. ئەو حوکمانە بە تۆمەتی " هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران" و لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە دەر کراوە. ئارام عەیز وەند تەمەن ٢٠ ساڵ و خەلکی ئورمیە، خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوو و بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە ڕاگیرابوو. هەروەها، ئیسلام عەیززادە، سەرەتای سەرماوەزی ئەمساڵ دەستبەسەر و ٢٠ ڕۆژ لە ژورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕاگیرابوو. ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە  ئێستا لە بەندی لاوان و بەندی ١٤ی گرتووخانەی وئرمیە کە تایبەتە بە زیندانیانی ئاسایی ڕاگیراون و ماوەی حوکمەکەیان تێپەڕ دەکەن.    

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە