والی درودی بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی مرەخەسی پێدرا

١٤ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٠١:٣٢
هەنگاو: والی دروودی بەندکراوی سیاسی کورد کە لە گرتووخانەی یەزد ڕاگیراوە، بە دانانی بارمتە مرەخەسی پێدرا . بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، والی دروودی بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامیاران، ئەمڕۆ بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ مرەخەسی پێدراوە و لە گرتووخانەی یەزد هاتووەتە دەرەوە. والی درووی ١٢ی جۆزەردانی ١٣٧٥ی هەتاو دەستبەسەر و بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران" سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا. پێشتر "هەنگاو" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردبووە کە سزای زیندانی هەتاهەتایی ناوبراو بۆ ٢٥ سال مانەوە لە گرتووخانە کەم کراوەتەوە. والی دروودی ئێستا ماوەی ٢١ ساڵە کە لە گرتووخانەکانی کرماشان و یەزد ڕاگیراوە. ناوبراو ٣ ساڵ پێش بۆ یەکەمجار و پاش ١٨ سال مافی چاوپێکەوتن لە گەڵ بنەماڵەکەی پێدرابوو.   Telegram Hengaw https://t.me/hengaw_news   Facebook Hengaw https://www.facebook.com/Hengaw.news/   Gmail Hengaw [email protected]  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە