ڕاپۆرتی "پاوەن" لەپەیوەندی لەگەڵ حوکمەکانی دادگا لە کوردستان( ژانویەی ٢٠١٧)

١٤ ڕێبەندان ٢٧١٦، ١٥:٤٠
هەنگاو: ماڵپەڕی مافی مرۆڤی "هەنگاو" بە مەبەستی زەقکردنەوەی ئەو حوکمانەی کە بەسەر چالاکانی کورددا دەسەپێندرێن، ڕاپۆرتێک لەژێر ناوی "پاوەن" ئامادە و بەشێوەی مانگانە بڵاوی دەکاتەوە. بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لەناوەندی ئاماری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، لەماوەی مانگی دێسامبری ساڵی ڕابردوو ، ١٦٦٨  مانگ زیندان ، یەک سزای سێدارە، ٢ ساڵ زیندانی هەڵپسێردراو و ٢٠ زەربە قامچی لەلایەن دادگاکانی رێژیم لەکوردستاندا بەسەر ٢٠ هاووڵاتیی کورد سەپێندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەماوەی مانگی ڕابردوودا ١٥ لاوی کورد بە هۆی سیاسی لەسەر یەک ١٣٨٣ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپاوە، ٤ چالاکی مەزهەبی ٢٤٠ مانگ زیندان، چالاکێکی مەدەنی ٣٦ مانگ زیندان و چالاکێکی کرێکاری ١٢ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە و هاوکات چالاکێکی سیاسی سزای سێدارەی بۆ بڕاوەتەوە بەندکراوێکی دیکەش بە لێدانی ٢٠ قامچی مەعکووم کراوە.     ئەو سزایانەی کە لەلایەن دادگاکانی ڕێژیمەوە دەرکراون بەشێوەی خوارەوەیە؛   ١_  ئەفشین ئەسەد زادە خەڵکی ئورمیە ، مەحکووم بە ٦٠ مانگ زیندان. ٢_ ئەڵماس ڕەزیی خەڵکی سنە، مەحکووم بە ٧٢ مانگ زیندان. ٣_ سەروەر مورادیان خەڵکی سنە، مەحکووم بە ٦٠ مانگ زیندان. ٤_ حەسەن رەستگاری مەجد خەڵکی ئورمیە، مەحکوم بە ٣ مانگ زیندان. ٥_ کامڵ شەریف زادە خەڵکی سەقز، مەعکووم بە ٦ مانگ زیندان. ٦_ ئیسماعیل سانیار خەڵکی بۆکان، مەحکووم بە ٣٦ مانگ زیندان. ٧_ یەعقووب نوورە خەڵکی بۆکان، مەحکوم بە ٤٠ مانگ زیندان. ٨_ عەبدولغەفار ئاسوار خەڵکی بۆکان، مەحکوم بە ٤٠ مانگ زیندان. ٩_ هەژار فاروقی خەڵکی بۆکان، مەحکوم بە ٤٠ مانگ زیندان. ١٠_ کەماڵ عەلی ئەقدەم خەڵکی بۆکان، مەحکوم بە ٤٠ مانگ زیندان. ١١_ هیدایەت عەبدوڵڵاپوور خەلکی شنۆ، مەعکووم بە سێدارە. ١٢_ حاسڵ عەزیزی خەڵکی شنۆ مەحکووم بە ٣٠٠ مانگ زیندان. ١٣_ محەمەد زاهیر فرامەرزی خەڵکی شنۆ ، مەحکووم بە ٢٤٠ مانگ زیندان. ١٤_ یەعقووب بائەکرەم خەڵکی شنۆ ، مەحکووم بە ١٨٠ مانگ زیندان. ١٥_ جەلال مەسرووری خەڵکی شنۆ ، مەحکووم بە ١٨٠ مانگ زیندان. ١٦_ کەماڵ مەسرووری خەڵکی شنۆ، مەحکوم بە ١٣٢ مانگ زیندان. ١٧_ سدیق با ئەکرەم خەڵکی شنۆ، مەحکووم بە ١٢٠ مانگ زیندان. ١٨_ شۆڕش تەهماسبی خەڵکی سنە، مەعکووم بە ١٢ مانگ زیندان. ١٩_ ئارام عزیز مەند خەلکی ئورمیە، مەحکووم بە ١٨ مانگ زیندان. ٢٠_ ئیسلام عەزیز نژاد خەڵکی ئورمیە، مەحکووم بە ١٢ مانگ زیندان.   ئەم ئامارە بە بەراوەردلەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو (ژانویە ٢٠١٦)، کە تەنیا ١٠ ساڵ زیندان بۆ دوو چالاکی کورد دەرکرابوو، بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. بە پشتبەستن بە ئامارەکانی "هەنگاو"، لەماوەی ساڵی ڕابردووی زایینیدا ٨١ چالاکی کورد  سەرجەم بە ٢٨٤ ساڵ زیندان و ٧ چالاکی مەزهەبی و سیاسیش بە سیدارە مەحکووم کرابوون.   کەڵک وەرگرتن لەم ئامارە بە هێنانی ناوی سەرچاوە (هەنگاو) رێگە پیدراوە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە