سەقز.. هاووڵاتییەک ١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا

١٤ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٢٣:٥٣
هەنگاو:  هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن دادگای ئەو شارەوە سزای زیندانی بۆ بڕایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، دادگای شۆڕشی سەقز بە تۆمەتی "ئەندامەتی و هاوکاری کردنی حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران"، سزای ١ ساڵ زیندانی بەسەر "غەریب شەریفزادە"دا سەپاند. ئەو سزایە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سەقزەوە دەرکراوە و تۆمەتبار دەتوانی بەمبەستی کەمکردنەوەی سزاکە بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ لە دادگای پێداجوونەوەی پارێزگای ئورمیە تانە لەو بڕیارە بدات. غەریب شەریف‌زادە هاوڕێ لەگەڵ ئامۆزایەکی بەناوی کامڵ سەریف زادە و کەسێکی دیکە بە ناسنامەی ناسر ڕەحیمی ٢ی ڕەزبەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەقزەوە دەستبەسەر و پاش دوو مانگ بە دانانی بارمتەی ١٢٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرابوون. پێشتر کامڵ شەریفزادە بە ٦ مانگ مانوە لە زیندان سزا درابوو.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە