ڕاپۆرتی “بەرژان” سەبارەت بە پێشێلکاریی مافەکانی ژنان _ ژانویەی ٢٠١٧

١٥ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٠٠:٣٠
هەنگاو: ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو” بەمەبەستی زەقکردنەوە و ڕووماڵکردنی پێشێلکارییەکانی مافەکانی ژنان لە کوردستان، ڕاپۆرتێک لەژێر ناوی “بەرژان” ئامادە و بەشێوەی مانگانە بڵاوی دەکاتەوە.   بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، لەماوەی مانگی ڕابردوودا (ژانویەی ٢٠١٧)، ١٠ حاڵەت پێشێلکاری مافەکانی ژنان کە بریتین لە ٢ حاڵەت دەستبەسەرکرانی ژنان، ٤ حاڵەت دۆخی بەندکراوانی ژنی کورد و ٤ حاڵەت خۆکوژی لە کوردستان تۆمار کراوە. سەپاندنی حوکمی زیندان _ لەماوەی مانگی ژانویەدا سزای زیندان بۆ هیچ ژنێکی کورد لەلایەن ناوەندی ئاماری "هەنگاو"وەوە تۆمار نەکراوە.   دەستبەسەر کران و دۆخی بەندکراوانی سیاسی کچە خوێندکارێکی بۆکانی بە ناسنامەی "نەشمیل سوهرابی"،  ٢١ی ژانویە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا. _ پەروانە حوسێن پەناهی خەڵکی دێولان ڕێکەوتی ٣٠ی ژانویە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو سارەوە دەستبەسەر کرا. _ سوهەیلا مینایی، بەندکراوی سیاسی کورد کە لە گرتووخانەی کرمان ڕاگیراوە، بە نیشانی ناڕەزایەتی دەربڕین بە هەڵسوکەوتی نەشیاوی بەرپرسانی گرتووخانە لە ڕێکەوتی ١ی ژانویە و بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ مانی لەخواردن گرت. _ هاجەری پیری بەندکراوی سیاسی کورد بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ڕاگیرانی لە بەندی زندانیانی ئاساییگرتووخانەی تەورێز لە ٣ی ژانویە و بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ مانی لە خواردن گرت. _ زەینەب سکانوەند بەندکراوی کورد کە لە گرتووخانەی ئورمیە ڕاگیراوە، ڕێکەوتی ٧ی ژانویە و بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بێ بەشکرانی لە مافی جاوپێکەوتن لەگەڵ هاوسەرەکەی، مانی لەخواردن گرت. _ شەهلا محەممەدیانی بەندکراوی سیاسی کورد کە لە گرتووخانەی تەورێز ڕاگیراوە، ڕیکەوتی ٧ ژانویە و بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەستبەسەرکرانی براکەی، مانی لە خواردن گرت.   کوژرانی ژنان _ لەماوەی مانگی ژانویەدا هیچ حاڵەتێک لەم چەشنە تۆمار نەکراوە.   خۆکوژی ژنان ١ دژانویەی ٢٠١٧ : پیرە ژنێکی تەمەن ٨٤ ساڵی خەڵکی کرماشان بە ناسنامەی "مینا . م" بە هۆی هەژارییەوە و لەڕێگای خۆسوتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ٨ دژانویەی ٢٠١٧: سومەیە ئازەریون تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی شنۆ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسی. ١٧ دژانویەی ٢٠١٧:  کچێکی لاوی خەڵکی ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە و بە چەکی ڕاو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ٢٠ دژانویەی ٢٠١٧: کچێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی قوروە بەناوی "ئارینا خالیدیان" بە هۆی بڵاو بوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆی، بەخواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.   هەڵەی پزیشکی لەم مانگەدا هیچ حاڵەتێکی لەم جەشنە تۆمار نەکراوە.   بڵاو کردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە بە مەرجی هێنانی ناوی سەرچاوە(هەنگاو) رێگەپیدراوە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە