ڕۆژژمێری دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورد (ژانویەی ٢٠١٧)
١٦ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٠١:١٣
هەنگاو: ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو" بە مەبەستی زەق کردنەوە و خستنەڕووی حاڵەتەکانی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستاندا، ڕاپۆرتێک لەژێرناوی "رۆژژمێری دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیانی کورد" بەشێوەیهکی مانگانە بڵاو دهکاتەوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ماڵپەڕی "هەنگاو"، لەماوەی مانگی ژانویەی ئەمساڵدا ١٦ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە جگە لە ٤کەسیان هەموویان هێشتا دەستبەسەرن و چارەنووسیان نادیارە.
ناسنامەی تەواوی ئەو کەسانەی کە دەستبەسەر کراون بەشێوەی خوارەوەیە؛
٧ی ژانویەی ٢٠١٧ : دانا لەنجئاوایی خەڵکی مەریوان/ ئازاد کرا.
٤ی ژانویەی ٢٠١٧: هێمن محەممەدیانی خەڵکی مەهاباد / ئازاد کرا.
٩ی ژانویەی ٢٠١٧: ئێرج شاهی خەڵکی سەقز/ دەستبەسەر.
٩ی ژانویەی ٢٠١٧: سامرەند عەلایی خەڵکی سەقز/ دەستبەسەر.
٩ی ژانویەی ٢٠١٧: سمکۆ حەسەن زادە خەڵکی سەقز/ دەستبەسەر.
٩ی ژانویەی ٢٠١٧: ئارمان کەریمپوور خەڵکی سەقز/ دەستبەسەر.
١٨ی ژانویەی ٢٠١٧: سیروان گوڵزاری خەڵکی سنە / دەستبەسەر.
٢١ی ژانویەی ٢٠١٧: نەشمیل سوهرابی خەڵکی بۆکان / دەستبەسەر.
٢٢ی ژانویەی ٢٠١٧ : مزەفەر ڕەهبەر خەڵکی شنۆ / دەستبەسەر.
٢٦ی ژانویەی ٢٠١٧: عەلی خوش نەواز خەڵکی مەریوان / دەستبەسەر.
٢٦ی ژانویەی ٢٠١٧: هیوا خوش نەواز خەڵکی مەریوان / دەستبەسەر.
٢٦ی ژانویەی ٢٠١٧: عوسمان خوش نەواز خەڵکی مەریوان /دەستبەسەر.
٢٦ی ژانویەی ٢٠١٧: هەژیر خوش نەواز خەڵکی مەریوان / دەستبەسەر.
٣٠ی ژانویەی ٢٠١٧ : پەروانە حوسێن پەناهی خەڵکی مەریوان / دەستبەسەر .
٣٠ی ژانویەی ٢٠١٧: ئیقباڵ حوسێن پەناهی خەڵکی مەریوان / دەستبەسەر .
٣٠ی ژانویەی ٢٠١٧: مەولوود ئیسماعیلپوور خەڵکی سەردەشت / دەستبەسەر .
بڵاو کردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە بە مەرجی هێنانی ناوی سەرچاوە(هەنگاو) رێگەپیدراوە.