مانگنامەی ئێعدام لە کوردستاندا ( ژانویەی ٢٠١٧)
١٧ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٠٢:٤١
هەنگاو : ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو” ڕاپۆرتی پێشێلکاریی مرۆڤ بەشێوەیەکی مانگانە و بەردەوام بڵاو دەکاتەوە، بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ماڵپەڕی “هەنگاو”، لەماوەی مانگی ژانویەدا سزای سێدارەی ١٤ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران بەڕێوە چووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سزای سێدارەی ئەو ١٤ هاووڵاتییە کوردە لە گرتووخانەکانی قەزوێن، ڕەشت، ئورمیە، کەرەج، هەمەدان، کرماشان و ئەراک بەڕێوە چووە و دوو کەسیش لە شاری سەرپێڵی زەهاو لەپێش چاوی خەڵک لەسێدارە دراون.
بەپشتبەستن بە ئامارەکانی "هەنگاو" لەمانگی ژانویەی ساڵی ڕابردو (٢٠١٦) لەسێدارەدانی هیچ هاوولاتییەکی کورد تۆمار نەکراوە.
ناسنامەی ئەو کەسانەی کە لەسێدارە دراون بە شێوەی خوارەوەیە؛
٣ی ژانویەی ٢٠١٧ : محەممەد فەرامەرزی تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی شاری قوروە بە تۆمەتی "بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان" لە گرتووخانەی قەزوین لەسێدارە درا.
٤ ی ژانویەی ٢٠١٧ : محەممەد زبەردەست خەڵکی بۆکان، بە تۆمەتی "بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان لە گرتووخانەی ڕەشت لەسێدارە درا.
٨ ی ژانویەی ٢٠١٧ : ئەفسەریکی خانەنشینی هێزی ئنتزامیی ئێران بەناوی "س . کشمەندی" بە تۆمەتی "دزی چەکدارانە" لە پێش چاوی خەڵک و لە زێدەکەی خۆی واتە سەرپێڵی زەهاو لەسێدارە درا.
٨ ی ژانویەی ٢٠١٧ : هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە ناسنامەی "م . محەممەدی" بە تۆمەتی دزی چەکدارانە لەپێش چاوی خەڵک لەسیدارە درا.
١١ ی ژانویەی ٢٠١٧ : حکم اعدام "ناصر صبحانی" اهل مایندوآب بە اتهام "قتل عمد" در زندان ارومیە بە اجرا در امد.
١٤ ی ژانویەی ٢٠١٧ : سزای سێدارەی محەممەد سڵێمانی خەلکی کرماشان بە تۆمەتی "بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان " لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کرا.
١٢ ی ژانویەی ٢٠١٧ : سزای سێدارەی "بابەک ئەسغەری" هاووڵاتیی تەمەن ٣٧ ساڵی خەڵکی قوروە بە تۆمەتی "بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان " لە گرتووخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.
١٤ ی ژانویەی ٢٠١٧ : تۆفیق بەهرام نژاد خەڵکی جوانڕۆ، بە تۆمەتی "بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان " لە گرتووخانەی دێزڵئاوای کرماشان لەسێدارە درا.
١٤ ی ژانویەی ٢٠١٧ : سەیفوڵڵا حوسێنیان تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی سەقز، بە تۆمەتی "بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان " لە گرتووخانەی ناوەندیی کرماشان لەسێدارە درا.
٢١ی ژانویەی ٢٠١٧ : سینا حوسێن پوور تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی "بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان" لە گرتووخانەی ناوەندیی ئورمیە لەسێدارە درا.
٢١ ی ژانویەی ٢٠١٧ : سزای سێدارەی قەلبعەلی مەردانی خەلکی ئورمیە بە تۆمەتی "بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان" لە گرتووخانەی ئەو شارە بەڕێوە چوو.
٢٣ی ژانویەی ٢٠١٧ : عوسمان قۆیتاسی خەڵکی بۆکان بە تۆمەتی "کوشتنی ئەنقەست" لە ئورمیە لەسیدارە درا.
٢٥ ی ژانویەی ٢٠١٧ : عەلی ڕەزا جەلایری هاووڵاتی کوردی خەڵکیق وچان، بە تۆمەتی "بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان" لە گرتووخانەی ناوەندیی ئەراک لەسێدارە درا.
٢٩ یژانویەی ٢٠١٧ : سزای سێدارەی هاشم قەرەقوزلوو خەڵکی قوروە بە تۆمەتی "بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان " لە گرتووخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.
کەڵک وەرگرتن لەم ئامارە بە هێنانی ناوی سەرچاوە (هەنگاو) رێگە پیدراوە.