سزای زیندانی ئەفشین ئەسەدزادە بۆ ٣ ساڵ کەم کرایەوە

١٧ ڕێبەندان ٢٧١٦، ١٥:٣٣
هەنگاو: ئەفشین ئەسەدزادە زیندانیی سیاسیی کورد کە سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو، سزاکەی بۆ ٣ ساڵ کەم کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ئەفشین ئەسەدزادە زیندانیی سیاسیی کورد کەلە زیندانی ئورمیە ڕاگیراوە، بە تۆمەتی "هاوکاریی حیزبە کوردییەکان" سزای پێنج زیندانی لەلایەن لقی دووی "دادگای ئینقلاب"ی ئورمیەوە بەسەردا سەپابوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە حوکمی ئەو زیندانییە سیاسییە لە "دادگا"ی پێداچوونەوە بۆ سێ ساڵ و یەک ڕۆژ کەم کراوەتەوە.
یەکەم دانیشتنی دادگای ئەفشین ئەسەدزادە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢ی سەرماوەز بە سەرۆکایەتیی "دادوەر عەلی شەیخلوو" بەڕێوە چووە و حوکمەکەی چەند ڕۆژ پێش ئێستا پێ ڕاگەیەنراوە.
ئەفشین ئەسەدزادە ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٣ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکومەتەوە لە شاری ئورمیە دەستبەسەر کرابوو.
ئەو بەندکراوە کوردە ئێستا لە بەندی ١٠ی گرتووخانەی "دەریا"ی ئورمیە کە تایبەتە بە زیندانییانی تاوانەکانی ماددە سڕکەرەکان، ڕاگیراوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە