ماکۆ .. هاووڵاتییەکی کورد لەسێدارە درا

١٨ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٢٠:٠٨
هەنگاو: سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری ماکۆ جێبەجێ کرا. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ڕۆژی چوارشەمەی حەفتەی ڕابردوو ١٣ی ڕێبەندان، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ماکۆ لە گرتووخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کراوە. هەواڵنێری "هەنگاو"، لە شاری ماکۆ ناسنامەی ئەو بەندکراوە لەسێدارەداوەی "تاهیر سەعیدی" تەمەن ٣٦ ساڵ ڕاگەیاندووە کە ماوەی ٦ ساڵە لە گرتووخانە ڕاگیراوە. تاهیر سەعیدی ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی شاری ماکۆ دەستبەسەر و ١١ی خەمانانی ١٣٩١ی هەتاوی بە تۆمەتی "بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان" لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سزای سێدارەی بەسەدا سەپێندرا. بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری "هەنگاو"، لەسەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە لانیکەم سزای سێدارەی ١٥ هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەکانی ئێران بەڕێوە چووە.      

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە