برینداربوونی هاووڵاتییەکی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین لە ئیلام

١٩ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٠١:٢٨
هەنگاو: تەقینەوەی مینە چێنراوەکانی سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق لە ناوچەی "مەیمەک"ی ئیلام، مین هەڵگرێک بریندار کرد. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، لە کاتی هەڵگرتنەوەی مین لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٧ی بەرفرانبار لە ناوچەی "مەیمەک"ی ئیلام، مین هەڵگرێکبریندار بوو. هەواڵنێری هەنگاو لە شاری ئیلام ناوی ئەو هاووڵاتییەی "جەواد سەعادەتی" ڕاگەیاندووە. بە وتەی سەرچاویەکی ئاگادار، تەقینەوەی ئەو مینە کاتژمێر ١٠ی سەرلە بەیانی ڕووی داوە و جواد سەعادەتی لەلایەن قاچی ڕاستییەوە بریندار بووە. دۆخی تەندروستیی ئەو هاووڵاتییە کوردی بە گشتی "باش" ڕاگەیەنراوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە