سیروان گوڵزاری سێ حەفتەیە لە ئیتلاعات سنە ڕاگیراوە

٢٠ ڕێبەندان ٢٧١٦، ١٢:٥٧
هەنگاو: سیروان گوڵزاری چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگ"، سێ حەفتەیە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکومەتەوە ڕاگیراوە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی بەفرانبار لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراوە و هەنووکە سێ حەفتەیە لە دەسبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دایە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە کاتی دستبەسەرکردنی ئەو چالاکە کوردە داویانەتە بەر لێدان و کوتان و دەستیان بەسەر کەرەستە تایبەتییەکانی ناوبراو وەکوو کۆمپیۆتەر، مۆبایل و … گرتووە. سیروان گوڵزاری ، چالاکێکی مەدەنی ناسراو و خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگ"، هەمیشە لاوانی گوندەکەیانی بۆ وەرزش و دووری کردن لە بەکارهێنانی مادە سڕکەرەکان و پاراستی ژینگە و فێربوونی زمانی کوردی و ئه‌و بوارانە هان داوه‌ و چالاکیی بەرچاوی هەبووە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە