هاووڵاتییەکی دیکە لە شنۆ دەستبەسەر کرا

٢٠ ڕێبەندان ٢٧١٦، ١٣:٠٢
هەنگاو: گوشاری هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر هاووڵاتیانی کورد لە شنۆ درێژەی هەیە و ئەمجارەیان هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٠ ساڵ دەستبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێران لەشاری شنۆ هاووڵاتییەکی کورد بەناوی "سڵێمان ڕەسووڵی" ناسراو بە "لفتە"یان دەستبەسەر کردووە. هەواڵنێری هەنگاو لەشاری شنۆ ڕایگەیاندووە کە هێزە ئیتلاعاتییەکان ڕۆژی پێنج‌شەممەی حەفتەی ڕابردوو ١٤ی ڕێبەندان، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٤٠ ساڵە  لەگەڕەکی "سیدئاوێ" و دەستبەسەریان کردووە. بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراو ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە ڕاگیراوە. هەواڵنێری هەنگاو  ڕایگەیاندکە ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی "ئەندامەتی و هاوکاری یەکێک لە حیزبە وکردییەکانی دژبەری ئێران" دەستبەسەر کراوە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە