مانگرتنی زیندانییەکی سیاسیی کورد لە زیندانی ئێڤین

٢١ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٠٠:١٨
هەنگاو: "ئومێد شامورادی سەنەندجی" زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ئێڤین مانی لە خواردن و دەوا و دەرمان گرت. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لەهەمبەر پێڕانەگەیشتن و بێ‌وەڵام مانەوەی نامەکان و کەمتەرخەمیی ناوەندە "قەزایی"یەکانی ڕێژیمی ئێران لە جێ‌بەجێ‌کرانی پەروەندەکەیدا و هەروەها بێ‌حورمەتی بە بنەماڵەکەی و بەتایبەت خێزانی و بێ‌وەڵام مانەوەی سکاڵاکانی لەو پێوەندییەدا، دەستی داوەتە مانگرتن. ئومێد شامورادی خەڵکی شاری سنە لە ڕێکەوتی ١٦ی جۆەردانی ١٣٩١ی هەتاوی دەسبەسەر و لەو کاتەوە هەتا ئێستا بە تۆمەتی "سیخوڕی" لە زیندانی ئێڤینی تاران ڕاگیراوە. ناوبراو حەوت مانگ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەژێر ئەشکەنجەدا بووە و پێشتریش بەهۆی پێڕانەگەیشتن بە پەروەندەکەی، مانی لە خواردن گرتبوو.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە