هونەرمەندێکی کورد لە بەر خوێندنی سروودی حیماسی سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا + بەڵگە

٢١ ڕێبەندان ٢٧١٦، ١٦:٠٧
هەنگاو: مەسعوود ئالانی هونەرمەندی لاوی خەڵکی شنۆ ، بە تۆمەتی خوێندنی سروودی حیماسیی لە ڕێوڕەسمی بووک گواستنەوەدا سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، مەسعوود ئالانی هونەرمەندی خەلکی شنۆ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای شۆرشی ئەو شارەوە، بە ٩ مانگ مانەوە لە زیندان سزا دراوە. ئەو حوکمە ڕێکەوتی ٢ی بەفرانبار و بە تۆمەتی خوێندنی سروودی حەماسی بۆ شەهیدانی حیزبی دێمۆکرات لە شاری شنۆ  و هەروەها لایەنگری ئەو حیزبە دەرکراوە. بەپێی حوکمەکە، مەسعوود ئالانی ٢٠ ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی ئەو حکومە یانی تا ڕۆژی شەممە داهاتوو، دەتوانێ تانە لەو بڕیارە بدات و سکاڵای خۆی بۆ دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە بنێرێت. مەسعوود ئالانی تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی خالید، ڕۆژی چوارشەممە ١ی بەفرانبار، بە هۆی ئەوەی کە ماوەیەک پێش ئەو ڕێکەوەتە لە ڕێوڕەسمێکی بووک گواستەوە لە گوندی "دێ شەمس" سروودی حەماسی  خوێندبوو و لە شێعرەکانیدا باسی گوندی "قەرەسەقەل" و شەهیدانی حیزبی دێمۆکراتی کردبوو، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.   بەڵگە sanad  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە