لێدان و کوتانی کۆڵبەران و دەستبەسەردا گرتنی باررەکانیان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە

٢٢ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٢٣:٤٨
هەنگاو: شەوی ڕابردوو هێزەکانی سەربە سپای پاسداران، باری زیاتر لە سێ تەنی باری کۆڵبەرانیان زەوت کرد و کۆڵبەرەکانیشیان داوەتە بەر لێدان و کوتان. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ژمارەیەک کۆڵبەری کورد لە سنووری نۆدشە شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢١ی بەفرانبار کەوتنە بەر هێرشی هێزەکانی سپای پاسداران و وێڕای لێدان و کوتانیان بارەکانیان زەوت کران. هەواڵنێری هەنگاو وێڕای پژڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕایگەیاند، زیاتر لە ٣ تەن باری کۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی پاسدارانەوە زەوت کراوە. هەروەها سێ ئوتۆمبێلی هێزەکانی "یەگانی تایبەت"ی سپای پاسداران سێ ڕۆژە لە پاسگای "ملەندوو" لە نزیک نۆدشە جێگیر کراون و ئازار و ئەشکەنجەی کۆڵبەران دەدەن. یەکیک لەو کۆڵبەرانە لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا وتی، هێزەکانی سپای پاسداران وێڕای بارەکانیان، گۆچان، گوریس و تەتانەت جگەرە و کەلوپەلی تاکەکەسیی کۆڵبەرانیشیان زەوت و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە