٤ هاووڵاتی خەلکی شنۆ سەرجەم سزای ٧٦ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندا
٢٣ ڕێبەندان ٢٧١٦، ١٧:٣٢
هەنگاو : لەدرێژەی ڕەوتی دەرکردنی حوکمی قورس بۆ هاووڵاتیانی خەڵکی شنۆ لەلایەن دادگاکانی ئێرانەوە، ٤ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو شارە سزای ٧٦ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا."
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ڕۆژی پێنجشممە ٢١ی ڕێبەندان، لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە سزای زیندانی بە سەر ٤ هاووڵاتی کوردی خەڵکی شنۆ سەپاند.
بەپێی ئەو حوکمە هەر یەک لە سەید جەلال مەحـوودی بە ٢٢ ساڵ، سەید لوقمان ئەمینی بە ١٦ ساڵ ، فەتاح پورئەحمەد بە ٢٢ ساڵ و لوقمان عەزیزی بە ١٦ ساڵ زیندان مەحکووم کراون.
ئەو ٤ هاووڵاتییە کوردە ڕۆژانی یەکشەممە و سێشەممە ڕێکەوتی ١٣ و ١٥ی پووشپەڕی ئەمساڵ و دوای تێکهەڵچوونی چەکدارانەی هێزەکانی پێشمەرگەی دیمۆکرات و وو هیزەکانی سوپای پاسداران لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوون.
دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی " ئەندامەتی و هاوکاری یەکێک لە حیزبە وکردییەکانی دژبەری ئێران" ئەو سزا قورسەی بەسەر ئەو چوار هاووڵاتییەدا سەپاندووە.
بە پێی ئەو حوکمەی کە درکراوە ئەوان دەتوانن هەتا ٢٠ ڕۆژی دیکە تانە لەو بڕیارەی دادگا بدەن و سکاڵای خۆیان بۆ دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە بەرز بکەنەوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری "هەنگاو"، لەماوەی ٣ مانگی ڕابردوودا ١٦ هاوولاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن داگای شۆڕشی ئورمیەوە سەرجەم بە ٢٣٢ ساڵ زیندان حوکم دراون و هاووڵاتییەکیش سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.