خۆکوژیی دوو کچی کورد بە حەبی برینج لە گوندێکی شاری پاوە

٢٤ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٠٠:١٨
هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی گوندی زەردۆیی بە خواردنی حەبی برینج، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەوە دووهەمین کچی ئەو گوندەیە بە خواردنی حەبی برینج خۆی دەکوژێت.
بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، رۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٢ی بەفرانبار، کچێکی لاوی خەڵکی گوندی "زەردۆیی"ی شارستانی پاوە بە خواردنی حەبی برینج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەواڵنێری هەنگاو ناوی ئەو کچە تەمەن ٢٨ ساڵەی، "هیلان مەحموودی" کچی قادر ڕاگەیاندووە.
سەرچاوەیەک لە بنەماڵەی هیلان بە هەواڵنێری "هەنگاو"ی وتووە: هیلان پاش دژایەتیی بنەماڵەکەی لەمەڕ پێکهێنانی ژیان لەگەڵ کوڕێکی دانیشتووی پاوە، دەستی داوەتە خۆکوژی.
خۆکوژیی ئەو کچە لە کاتێک دایە کە ساڵی ڕابردووش کچێکی دیکەی دانیشتووی ئەو گوندە بە ناوی "شەوبۆ حەیدەری" بە خواردنی حەبی برینج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە