دەسبەسەرکرانی دوو چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزیی کورد لە کامیاران

٢٤ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٠٠:٢٥
هەنگاو: چالاکێکی ژینگەپارێزی و چالاکێکی مەدەنیی کورد لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە کامیاران دەسبەسەر کراون. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، مامۆستایەکی کورد کە هاوکات چالاکێکی ژینگەپارێزییە لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و ڕاپێچی زیندان کراوە. ناوی ئەو مامۆستا کوردە "ساسان بابایی" ڕاگەیەنراوە و لە کاتی دەسبەسەرکرانییەوە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە. ساسان بابایی سەرەڕای مامۆستایەتی لە خوێندنگەکانی کوردستان، چالاکێکی ژینگەپارێزیش بووە و پێشتریش چەندین تۆمەتی جۆراوجۆری وەکوو "هاوکاریی حیزبە کوردییەکان"ی وەپاڵ دراوە و زیندانی کراوە. لەلایەکی دیکەشەوە حەوتووی ڕابردوو "کاوە مورادی" وەرزشکار و چالاکیی مەدەنیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمەوە لە شاری کامیاران دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە