هاووڵاتییەکی کورد چوار مانگە لە ژووری تاکەکەسی ڕاگیراوە

٢٤ ڕێبەندان ٢٧١٦، ١٦:٤٢
هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان چوار مانگە بەبێ دادگایی لە ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی شاری مەریوان ڕاگیراوە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، محەممەد مینوویی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "سەردۆش"ی مەریوان چوار مانگ لەوە پێش لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا. ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان" چوار مانگ پێش ئێستا دەسبەسەر و بەبێ دادگایی کردن لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی گشتیی شاری مەریوان ڕاگیراوە. گیران و زیندانی کرانی ناوبراو هەتا ئێستا لە هیچ میدیایەکدا بڵاو نەبووەتەوە و ئەمە یەکەم جارە لە ماڵپەڕی "هەنگاو" بڵاو دەبێتەوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە