کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنووری سەڵماس

٢٥ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٠٢:٢٨
هەنگاو: دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر سنوور کوژران و یەکێکی دیکەش بە توندی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی بەفرانبار، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی سەر سنووری سەڵماس لە کۆڵبەران، دوو کۆڵبەر کوژران و یەکێکی دیکەش بە توندی بریندار بوو. هەواڵنێری هەنگاو ناوی ئەو کۆڵبەرانەی کە بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم کوژراون، "داریووش پاشایی و خوسرەو کازمی" خەڵکی گوندی "خوڕخوڕە"ی سەربە شارستانی سەڵماس ڕاگەیاندووە. هەواڵنێری هەنگاو ڕاشیگەیاند: کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی "ئازاد" خەڵکی گوندی "دیرک" بە توندی بریندار بووە. بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینیدا هەتا ئێستا دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم کوژراون و هەشتی دیکەش بریندار بوون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە