بارمتەی چالاکێکی سیاسی دەستی بەسەردا دەگیرێت + بەڵگە

٢٥ ڕێبەندان ٢٧١٦، ١٧:٥٣
هەنگاو: بارمتەی چالاکێکی سیاسی کوردی خەڵکی شنۆ لەماوەی ڕۆژانی داهاتوودا لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانیەوە دەستی بەسەردا دەگیردرێت. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، لقی یەکەمی جێبەجێ کردنی دادسەرای گشتی تاوانەکانی شۆ، لەڕۆژانی داهاتوودا  دەست بەسەر بارمتەی ٢٠٠ ملیۆنی  چالاکێکی سیاسی کورد بە ناو "محەممەد قەسیم فیوزی"  تەمەن ٤٢ ساڵ دەگرێت. محەممەد قەسیم خەڵکی گوندی "بێمزورتێ"ی شنۆیە کە بەفرانباری ١٣٩٣ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکومەتەوە بە تۆمەتی " ئەندامەتی لەحیزبی دیمۆکرات" دەستبەسەر و ٥ مانگ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە، ١ مانگ لە زیندانی ئێڤینی تاران و ٢ مانگ لە گرتووخانەی ناوەندیی ئورمیە زیندانی کرابوو. ئەو چالاکە کوردە گەلاوێژی ١٣٩٤ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد و دوای ئەوەی لەلایەن دادگای سۆرشی ئورمیەوە سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، لەڕووی ناچارییەوە ئێرانی بەرەو ئەورووپا بەجێهێشت. بارمتەی ئەو چالاکە سیاسییە تاپۆی خانووی باوکی ناوبراو بە ناسنامەی "عەبدولمەناف" و کەسێکی دراوسێیان بە ناسنامەی "ڕەشید فەزڵی" لە خۆ دەگرێت کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە دەستی بەسەردا دەگیردرێت. بە پشتبەستن بە بەڵگەی حوکمەکە کە ١٨ی ڕێبەندان دەرکراوە، بارمتەی ئەو چالاکە سیاسیە ڕێکەوتی ٢٨ی گەلاوێژ دەستی بەسەردا دەگیردرێت. بەڵگە 333

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە