کۆڵبەرێکی بریندار لە نەخۆشخانەی ئورمیە گیانی لەدەست دا

٢٦ ڕێبەندان ٢٧١٦، ١٢:٥٩
هەنگاو: کۆڵبەریکی خەڵکی نەغەدە کە ڕۆژی شەممە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار ببوو، گیانی لە دەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، خالید قارەمانی کۆڵبەری کوردی خەڵکی نەغەدە ، بە هۆی قووڵ بوونی برینەکانیەوە لەیەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە گیانی لە دەستدا. خالید قارەمانی ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕیبەندان ، لەناوچەی ئالانی سەردەشت بە هۆی بەربوونەوە لەچیا بریندار و بەمەبەستی چارەسەری ڕەوانەی ئورمیە کرابوو. بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری "هەنگاو"، لەسەرەتای ئەم حەفتەوە ٣ کۆڵبەری کورد گیانیان لە دەست داوە و ٢ کۆڵبەریش بریندار بوون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە