سەرمابردوویی بووە هۆی کەم ئەندام بوونی کۆڵبەرێک

٢٧ ڕێبەندان ٢٧١٦، ١٧:١٢
هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە هۆی سەرما و زوقم لە ناوچە شاخاوییەکانی سەر سنوور تووشی سەرمابردوویی و کەم ئەندامبوون هات. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی "س. ڕەسووڵی" خەڵکی گوندی "ئاغڵان"ی سەردەشت، لەکاتی کۆڵبەری و لەناوچەی دووپزەی ئەوشارە توشی سەرما بردوویی و لەئاکامدا کەم ئەندام  بوون بوو. هەواڵنێری "هەنگاو" لە سەردەشت ڕایگەیاند کە ئەو کۆڵبەرە بە هۆی زوقم و سەرماوە و قامکەکانی پێی تووشی سەرما بردوویی بوون ولەئاکامدا پزیشکەکان بڕیاریان داوە کە بیانبڕنەوە. ئەو کۆڵبەرە ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە