سزای سێدارەی کوردێکی خوراسانی لە کەرەج بەڕێوەچوو
٢٨ ڕێبەندان ٢٧١٦، ١٤:٠٤
هەنگاو: لەدرێژەی لەسێدارەدانی هاووڵاتیانی ئێرانی لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کوردی خوراسانی لەسێدارە درا.
بەپێی راپۆرتی "هەنگاو"، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشممە ٢٨ی ڕێبەندان، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خوراسانی لە گرتووخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.
هەواڵنێری "هەنگاو" ناسنامەی ئەو بەندکراوە لەسێدارە دراوەی "مەهدی فەیاز" خەڵی شاری شیروان سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور ڕاگەیاندووە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی "تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری "هەنگاو"، لەماوەی جەند ڕۆژی رابردودا ٢٥ زیندانی لە گرووخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.