بارمتەی ١٠٠ ملیۆنی بۆ ئازادی منداڵێکی ٦ ساڵانی کورد

٢٨ ڕێبەندان ٢٧١٦، ١٨:٣١
هەنگاو: منداڵێکی مەریوانی کە هاوڕێ لە گەڵ باوک، برا، مام و کوڕە مامەکەی دەستبەسەر کرابوو، بەدانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کراوە. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ڕۆژی پێنج‌شممە ٧ی ڕیبەندان، هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکومەتی ئێران لەشاری مەریوان، هێرشیان کردە سەر گوندی سەردۆش و ٥ کەسیان کە یەک لەوان منداڵێکی ٦ ساڵان بوو دەستبەسەر کرد. پێشتر سەرچاوەکانی هەواڵ ، هەواڵی دەستبەسەر کرانی ٤ هاووڵاتییان بڵاو کردبووە. دوای ئەو هێرشە، "عەلی خۆش نەواز" و دوو کوڕەکەی بەناوەکانی " هیوا و نیما" دەستبەسەر و براکەی و برازاکەی بەناوەکانی عوسمان و هەژیر دەستبەسەر کران. هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری مەریوان ڕایگەیاند کە "نیما" تەنیا ٦ ساڵ تەمەنی بووە و ٣ ڕۆژ دەستبەسەر کاراوە و دواتر ڕۆژی شەممە ١٠ی ڕێبەندان دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرابوو. چوار هاووڵاتیی دیکەش پاس ١٠ ڕۆژ و بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کراون.        

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە