ئازادی کاتیی هونەرمەندێکی کورد بە دانانی بارمتە

٢٩ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٠١:١٤
هەنگاو: نەشمیل سوهرابی کچە هونەرمەندی بۆکانی کە سەرەتاکانی مانگی بەفرانبار دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو و بە پشت بەستن بە "مرڤایەتی"، نەشمیل سوهرابی هونەرمەندی خەڵکی بۆکانی، ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانبار بە دانانی بارمتەی ٣٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە لە "دادگای ئینقلاب"ی مەهاباد تۆمەتی "هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان"ی پێ ڕاگەیەنراوە، بەڵام "قازی"ی پەروەندەکە بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە، هەتا "دادگایی کردن بۆ داسەپاندنی حوکم" ئازادی کردووە. نەشمیل سوهرابی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢ی بەفرانبار پاش هێرشی هێزە ئەمنیەتییەکان بۆسەر ماڵی باوکی، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هونەرمەندە کوردە بە تۆمەتی چالاکی "بەبۆنەی ٢ی بەفرانبار ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان" دەسبەسەر کرابوو.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە